توێژینەوەیەک: چای سەوزی ماچا بە هەمان شێوەی قاوە سوودی تەندروستیی هەیە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی ناوەندی توێژینەوە لە ژاپۆن دەریدەخات، چای سەوزی ماچا ئەگەر بە هەمان شێوەی قاوە لە بەیانیان بخورێتەوە، چالاکی رۆژانە زیاددەکات و لە شەودا خەو باشتر دەکات.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم چایە مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت سوودی تەندروستی ببەخشێت و پێشگیری لە چەندین نەخۆشی بکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڤیتامین E، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.
د. شان لیو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''چای ماچا رەنگە تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمبکاتەوە بە پاراستنی مێشک لە تووشبوون بە هەوکردن و هاندانی پەیوەندییە دەمارییە نوێیەکان''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، چای ماچا جیا لە ڤیتامین و کانزاکان ئەم دوو مادەیەشی تێدایە 'تیانین کە ترشێکی ئەمینییە یارمەتی ئارامکردنەوەی دەروون دەدات، کاتێچین هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و پێشگیری لە تێکچوونی خانەکان دەکات'.
بەپێی پەیمانگەی ناوەندی توێژینەوە لە ژاپۆن کەپسولێکی ماچا پێکدێت لە؛
170.8 میلیگرام کاتێچین
48.1 میلیگرام تیانین
66.2 میلیگرام کافاین