ترەمپ 78 ساڵانە و بەبێ چاویلکە نووسینی ورد دەخوێنێتەوە

رووداو - تەندروستی 

وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن ئێریکی کوڕییەوە بڵاوکراوەیەوە کە لە پشت پەردەوە پڕۆڤەی خوێندنەوەی گوتارەکەی ئێستای دەکات، ئەو 78 ساڵانە و لە وێنەکەدا دیارە؛ بەبێ چاویلکە نووسینە وردەکانی وتارەکەی دەخوێنێتەوە.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ ئەوەی تاوەکو تەمەنێکی زۆریش چاو بە تەندروستی بمێنێتەوە، ئەم چەند رێگەیە هەن؛
 
* بایەخدان بە سەیرکردنی شوێنی دوور
* رێکردن بەنێو سەوزایی
* بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت
* خواردنی سەوزە و میوەکان
* وەرگرتنی ئۆمێگا سێ
* شووشتنی دەم و چاو
* دوورکەوتنەوە لە دووکەڵ
* خەوی رێک
* پشکنینی ساڵانە
 
گوتارەکەی ئێستای لێرەوە ببینە؛