سکوڵی پزیشکیی گشتیی یێڵ: رێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە لە زیادبوونە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی گشتیی یێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی کۆلۆن لە پێگەیشتووانی تەمەن 40 بۆ 50 ساڵ زیادیکردووە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، نزیکەی 11٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە لە کەسانی خوار تەمەنی 50 ساڵدا دەستنیشان دەکرێن، ئەمەش بەهۆی شێوازی ژیانی ناتەندروست و پشتگوێخستنی پشکنینی پێشوەختە. 
 
سانی سیدیک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پێویستە گەنجان و پێگەیشتووان پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی بە زوویی هەر نامۆییەک دەستنیشانبکرێت''.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ACS، بۆ خۆپاراستن و ئاگاداربوون لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە، پێویستە لە دوای تەمەنی 45 ساڵی ناوبەناو پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.