CDC: بازرگانی دەرمان بە ئۆنڵاین مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکات
رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC رایدەگەیێنێت، کڕینی دەرمان بە شێوەی ئۆنڵاین مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە.
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، زۆرێک لە دەرمانە ئۆنڵاینەکان بەتایبەت ئازارشكێنەکان مادەی فێنتانیلیان تێدایە کە 50 ئەوەندە لە هێرۆین و 100 ئەوەندە لە مۆرفین بەهێزترە.
CDC جەخت لەوەدەکاتەوە، هاووڵاتییان تەنیا پێویستە ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە لەلایەن چاودێرانی تەندروستی مۆڵەتپێدراون و لەلایەن دەرمانخانەی مۆڵەتپێدراوەوە دەفرۆشرێن.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC پێشنیازدەکات؛
- دەرمان تەنیا بە راچێتەی پزیشکی پسپۆڕ و لە دەرمانخانەی باوەڕپپێکراو بکڕدرێن.
- هیچ دەرمانێکی سەرچاوە نادیار بەکارنەهێندرێت.
- لە کاتی هەستکردن بە ژەهراویبوون بە دەرمانێک راستەوخۆ پەیوەندی بە فریاگوزاری بکرێت.