دەرمانێکی نوێ بۆ رێگری لە جەڵتەی دڵ تاقیدەکرێتەوە

ئاماژەیەک بۆ گیرانی لوولەکانی خوێن کە دەبێتەهۆی جەڵتەی دڵ.
رووداو - تەندروستی

دەرمانێکی نوێ بۆ رێگری لە جەڵتەی دڵ پێشنیازدەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، 94% ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەکە کەمدەکاتەوە.
 
ئەو دەرمانە لەلایەن کۆمپانیای Elle Lily بەرهەمدەهێندرێت بە ناوی lepodisiran کە لە کۆبوونەوەی کۆلێژی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا راگەیێندرا و پسپۆڕان دەڵێن، کاریگەرییەکەی ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و کاریگەریی لاوەکیشی نییە.
 
د. دەیڤد مارۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی ستانفۆرد گوتی، دەرمانەکە چەوریی LPA لەنێو خوێن کەمدەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکییە بۆ جەڵتەی دڵ.
 
توێژەران پێیان وایە، ئەم دەمانە ژیانی ملیۆنان کەس لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی جەڵتەی دڵ رزگاردەکات، واش بڕیارە؛ تاوەکو 2029 تاقیکردنەوەکان بەردەوام بن و بە فەرمی لەو ساڵەکە دەرمانەکە بخەنە بازاڕەوە.
 
بەگوێرەی CDC، ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بەهۆی چەوریی LPAـەوە زۆرە لە جیهاندا ملیارێک و 400 ملیۆن کەسن کە تەنیا لە ئەمریکا 64 ملیۆن کەسن.
 
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ
* سینگئێشە
* ئازاری شان و قۆڵی چەپ
* هێڵنج و رشانەوە
* ئارەقکردن و ساردبوونی پێست
* هەناسەتەنگی 
* ناڕێکیی لێدانی دڵ

لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا باسی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان دەکرێت؛