کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا: دڵەڕاوکێی بەردەوام هۆکارێکی شەکرەیە

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەشێت بەدوای خۆیدا تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بهێنێت و کاریگەریی لاوەکیی لەسەر مێشک دەبێت.
 
کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی دەریدەخات، ئەوانەی بە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و رۆژانە راهێنانەکانی خۆخاوکردنەوە بکەن و تەنانەت بە شتانێکەوە خەریکبن کە دەروونیان ئاسوودەبکات.
 
هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ پێشگیری لە شەکرە، کێش رێکبێت و وەرزش و جووڵەی رۆژانە هەبێت.

رووداو وردەکاریی نوێترین چارەسەری نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکی بڵاوکردووەتەوە و لێرەوە بیبینە.
 
بەم رێگەیانە پێشگیری لە شەکرە بکە