رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بۆ دەستپێکردنەوە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان و بەرپرسێکی باڵای لە عێراق دەڵێت: ''رووداو بەرەنگاری گرنگترین مەترسیی سەر تەندروستیی گشتی بووەتەوە بە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ''.
د. عامر بیبانی، بەرپرسی سیستمی تەندروستیی WHO لە عێراق لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت: ئەنتیتۆباکۆ پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ وازهێنان لە تووتن و دەستخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین بۆ هاندانی خەڵک لە وازهێنان لە تووتن.
د. عامر بیبانی بە نوێنەرایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و بە یەکێک لە دووپاتکردنەوەی مەرجەکانی رێکخراوەکەی دانا بۆ وازهێنان لە تووتن.
لە کۆتاییشدا گوتی، هەموو پاڵپشتییەکی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین تاوەکو لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ سەرکەوتووبێت.