شڤان پەروەر گۆرانییەک بۆ عەفرین دەڵێت
رووداو - هەولێر
شڤان پەروەر، هونەرمەندی دیاری کورد، گۆرانییەکی تایبەت بۆ عەفرین دەچڕێت. لە گۆرانییەکەدا دەڵێت: ''جیهان ئاگای لێ نییە، لە وڵاتی ئێمەدا جارێکی دیکە بوو بە پرسە".
شڤان پەروەر لە گۆرانییەکەدا دەشڵێت: ''دوای کۆبانێ و کەرکووک، ئەمجارەیان عەفرینە.... عەفرینی من بەتەنیا نامێنێتەوە...".
ئەم گۆرانییەی شڤان پەروەر بۆ عەفرین لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو 20-1-2018، تورکیا دژی یەپەگە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەناوی چڵە زەیتوون بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە و سەرۆککۆماری تورکیا بەردەوام جەختدەکاتەوە کە تاوەکو کۆتایی بەردەوامدەبێت.