هەڵکەوت زاهیر: زیاد ئەسعەد تەندروستی زۆر باشە

رووداو - هەولێر 

هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد لەبارەی تەندروستی هونەرمەند زیاد ئەسعەد روونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەندروستی هونەرمەند زۆر باشە و بەردەوامە لە کارە هونەرییەکانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-6-2019 هەڵکەوت زاهیر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کاژێر 3:00ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەنجامدا و لەو پەڕی تەندروستی باشدایە و ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت دوورە لە راستییەوە".

هەڵکەوت زاهیر دەشڵێت: "هەوادارانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئاگاداردەکەمەوە کە ئەو وەک و بەهار وایە و تاوەکو دێت جوانتر دەبێت، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەبارەی هونەرمەندەوە دەگوترێت راست نییە".