فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت


رووداو دیجیتاڵ

لە نیویۆرکی ئەمریکا، هەشەتمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرێوەدەچێت، جگە لە پێشاندانی فیلم، چالاکی دیکەی کولتووری لەخۆدەگرێت و چالاکییەکانی لە 12-19ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەدەچێت.
 
سینان تونج دەمیر، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرک راستەوخۆ بەشداریی لە بەرنامەی دیاسپۆرادا کرد و لە بارەی فێستیڤاڵەکەوە رایگەیاند، ئەمساڵیش فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین فیلم نمایش دەکرێن و گوتی: "بۆ هەشتەمین ساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت و ماوەی هەشت رۆژ دەخایێنێت و جگە لە نمایشی فیلم، لە فێستیڤاڵەدا خواردنی کوردی پێشکێش دەکرێ".
 
سینان دەمیر، گوتیشی: "لە فێستیڤاڵەکەدا فیلم و بەڵگەفیلمی درێژ نمایش دەکرێن، ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی ئەمریکی و ئەورووپی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن".
 
سینان تونج دەمیر ئاشکرای کرد، 99%ـی فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە کوردین.