لە فێستیڤاڵی بەرلینالە 23 کورتەفیلم کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵات دەکەن


رووداو- بەرلین

له‌ شه‌ست حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلینالە،‌ ئه‌مساڵ ته‌نیا ٢٣ كورته‌فیلم  له‌ نۆزده‌ وڵاتی جیاوازه‌وه‌ به‌شداریان کردووە، جگه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی كورته‌فیلمی  لوبنانی،مه‌غریبی، ئیسرائیلی و ئه‌مه‌ریكیش  کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵات دەکەن.


‬میا هۆنە، به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌شی كورته‌ فیلمه‌كان لە فێستیڤاڵی بەرلینالە، بەرووداوی راگەیاند "لێرە هەموو فیلمە جیاوازەکان هەن، وەک  ئەنیمەیشن، فیکشن، دۆکیومێنتاریش ، لەگەڵ ئەوەشدا هەموویان لە ئاستی چاوەڕوانییەکان زیاترن، بە تایبەت کورتە فیلمەکان، لە راستیدا بە جۆرێک دارێژراوون، وەک ئەوە بن کە تۆ دەتەوێت".
 
‬میا هۆنە، دەشڵێت "ئێمە 5  پڕۆگراممان هەیە، لە هەموو لایەکی جیهانەوە فیلممان بۆ هاتووە، کە لێرە هەموویان کۆ دەکاتەوە، بێگومان هەموویان گۆڕانکاریان دەوێت، هەموویان دەیانەوێت بەردەوام شتی نوێ ببینن، ئێمە لە راستیدا هەوڵ دەدەین دیدگاکان بگۆڕین، هەوڵ دەدەین  لە یەکدی تێبگەین، بۆ تێگەیشتن لە یەکدیش ئێمە پێویستە پێگەی ئەوانیدکە ببینین و لێی تێ بگەین، ئەمە ئەو شتەیە، کە زۆرینەی فیلمەکان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن لە سەر دیدگاکان".
 ‬
ئەو کورتە فیلمانەی لە بەرلینالە نمایش دەکرێن،دەبێت فیلمی بەهێزو کاریگەر بن، ئینجا دەچنە پێشبڕکێی بردنه‌وه‌ی خەڵاتەکان،‬ له‌ ساڵی ١٩٥٣وە فیستیڤاڵی به‌رلیناله كورته‌ فیلمەکان‌ خه‌ڵات ده‌كات، کە ئەوانیش‫
خەڵاتی ورچی زێرین و زیوە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی سێیه‌م خه‌ڵاتێکی کۆمپانیای ئاودیه،‌  كه‌ نزیكه‌ی 20 هەزار یۆرۆیە.

ئالیکسەندەر سۆلمان، ده‌رهێنه‌ر و پرۆدیوسه‌ر، پێیوایە سینەما دەبێت بە نێودەوڵەتی بکرێت، لەمبارییەوە بەرووداوی گوت "‬سەرچاوەی ئیلهامی ئێمە بۆ کارەکانمان، ژیانمانە و ئەوەی کە ئێمە هەستی پێدەکەین و چۆن ئێمە کۆمەڵگا دەبینین، ئێمە هەوڵدەدەین کە کۆمەڵگای رۆمانی وەربگرین، بەڵام لەهەمانکاتیشدا ئێمە هەوڵ دەدەین قسە بۆ بینەرانی نێودەوڵەتییش بکەین، تەنانەت بۆ ئەوانەشی، کە بەشێکی بچووکن، یان لەوانەیە وەک چیرۆکێکی بچووک دەربکەون، ئێمە تێگەیشتووین بە تێپەڕبوونی کات و کاردانەوەی رایگشتیی دەزانین و ئەمەش کاریگەرەو لە راستیدا ئێمە قسە لەسەر ژیانی هەموو کەسێک و کێشەی هەموو کەسێکلە نێو فیلمەکاندا دەکەین".

فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینالە لە رۆژی 9-2-2017 دەستی پێکردووە، تاوەکو 19-2-2017 بەردەوام دەبێت، شاندێکی بەرفراوانی رووداو لە بەرلین رووماڵی ئەم فێستیڤاڵە دەکەن.
 

‬‬