ئەکتەرێکی 'La Casa de Papel' بە کوردی درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەڵێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئیزتیار ئیتونیۆ، ئەکتەری ناسراوی ئیسپانی کە رۆڵی لیسبۆن لە درامای 'La Casa de Papel' گێڕاوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوسۆزیی بۆ خۆپێشاندانی ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕێت. 


ئیزتیار خەڵکی هەرێمی باسک-ی باکووری ئیسپانیایە و بە کوردی و بە زمانی رەسەنی خۆی کە باشکنشییە، درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەڵێتەوە. 

ئەو ئەکتەرە بەهۆی رۆڵگێڕانی لە زنجیرە درامای ئیسپانیی 'La Casa de Papel' ناوبانگیی جیهانی پەیداکردووە. 

بەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندە ژنەکانی دیکەی ئیسپانیا، هاوشێوەی ئیزتیار هاوسۆزیی خۆیان بۆ خۆپێشاندانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نیشانداوە. 

 'La Casa de Papel' یەکێک لە زنجیرە پڕ بینەرەکانی تۆڕی نێتفلێکسە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە کوردستان بینەرێکی زۆری هەبوو.