سێ داواکاریی تورکیا بۆ عێراق بەرامبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
تورکیا دەوێت بە سەپاندنی مەرجەکانی، رێگەی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکاتەوە.
تورکیا داوای 13 دۆلار داشکاندن دەکات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، کشاندنەوەی دووەم سکاڵای عێراق لە دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی کە تێیدا داوا لە تورکیا دەکرێت قەرەبووی عێراق بکاتەوە لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020.
هەروەها لە بەرامبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، داوای شایستە داراییەکانی کۆمپانیا تورکییەکانیان کردووە، بۆ هەر بەرمیلێک 7 دۆلار.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تورکیا هەوڵی ئەوە دەدات ئەو ئیمیازاتانە وەربگرێت، گرنگترینیان نرخی گواستنەوەیە لە بۆڕی نەوت کە لەنێو خاکی تورکیایە بۆ بەندەری جیهان. لەلایەکی دیکەوە ئەو داشکاندنەی بۆ بکرێت بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک کە 13 دۆلارە لە نرخی جیهانی بەمە سوودمەندی گەورە دەبێت لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان. هەندێک لایەنی سیاسی هەیە هەوڵ دەدەن کە کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان لاواز بکەن و کێشە و گرفتی بۆ دروست بکەن، هەوڵدەدەن لانیکەم زیان بە کێڵگە نەوتییەکان بگەیێنن.