بەهای 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 146 هەزار دینار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 146 هەزار دینار دابەزی.
 
محەممەد حاجی قادر، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکراوە."
 
لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 300 دینار بووە.
 
دوایین جار بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەم ئاستەدا بینرابێت، تەممووزی 2023 بوو. 
 
رۆژانی شەممە لە عێراق پشووی فەرمییە و بانکی ناوەندی هیچ دۆلارێک ناخاتە بازاڕەوە. بازاڕەکانی دراو داخراون و تەنیا بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کراوەیە.
 
بە گوتەی محەممەد حاجی قادر، زیادبوونی حەواڵە هۆی سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای دینارە. بۆ حەواڵەکردن بازرگانان دەبێت دینار بخەنە سەر هەژمارەکانیان، ئەوەش وا دەکات دینار لە بازاڕ کەمببێتەوە. ئەمە وادەکات خستنەڕووی دۆلار زیاد دەبێت و خواست لەسەری کەمببێتەوە.
 
ئەمە بەرزترین ئاستی بەهای دینارە بەرامبەر بە دۆلار لە نزیکەی 9 مانگی رابردوودا.