بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی دەستکاری نەکرد
رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە سەرۆکایەتی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاریدا بە دەستکاری نەکردنی سوودی بانکی و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
بانکی ناوەندی لە دوایین کۆبوونەوەیدا، کە لە 21ـی ئاداری 2024 ـدا کرا، سوودی بانکی لە 45٪ بۆ 50٪ بەرزکردەوە. مانگی رابردوو دوای هەشت جار بەرزکردنەوەی لەسەر یەک، بۆ یەکەمجار سوودی بانکی لە 45٪دا جێگیر کرا.
بازاڕەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ سەرنجیان لەسەر بڕیاری بانکەکە بوو و چاوەڕوانییەکانیان بۆ مانگی نیسان ئەوەبوو، رێژەی سوود بە جێگیری بمێنێتەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری 2023 دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود کرد. پێش ئەو هەڵبژاردنە رێژەی سوودی بانکی لە تورکیا 8.5٪ بوو.