یەک دۆلار بە نزیکەی 33 لیرەیە
رووداو دیجیتاڵ
بەهای لیرەی تورکی دابەزی، یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 33 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە تورکیا رۆژی پێنجشەممە، 20ـی حوزەیران یەک دۆلاری ئەمریکی بە 32.81 لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەمڕۆ هەینی، 21ـی حوزەیران بەهای لیرەی تورکی دابەزی و لە بازاڕی ئازادی ئیستەنبووڵ یەک دۆلار بە 32.88 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە هەمانکاتدا بەهای یەک یۆرۆ بەرامبەرە بە 35 لیرە.
بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی مۆرگان ستانلی چەند رۆژێک لەمەوبەر پێشبینییەکانی بۆ دۆلار و لیرەی تورکی راگەیاند و پێشبینی کرد تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2025 بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بگاتە 39 لیرەی تورکی.
بانکی ناوەندی تورکیا هەفتەی رابردوو پێشبینییەکانی بۆ بەهای دۆلار لەدوای یەک ساڵ راگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی بانکی ناوەندی تورکیا تاوەکو یەک ساڵ بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دەبێت بە 41.41 لیرە.