دابەزینی بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلار بەردەوامە

 
 
رووداو - هەولێر

دابەزینی بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و هەر دۆلارێک بە 1830 بۆ 1940 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سووریا هەر دۆلارێک بە 1850 لیرە دەکڕدرێت و بە 1870 لیرەیش دەفرۆشرێت. 
 
لە ئیدلب کە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە توورکیادایە، دۆلارێک بە 1936 لیرە دەکڕدرێت و بە 1940 لیرەش دەفرۆشرێت.
 
هاوکات دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گوزەرانی خەڵکی سووریا دروستکردووە و بەهای کاڵا و پێداویستییەکان بەرزبووەتەوە.