بیتکۆین نزیکەی 6 هەزار دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین نزیکەی شەش هەزار دۆلار و بۆ نزمترین ئاستی نزیکەی مانگێکی خۆی دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەر بیتکۆینێک بە 77 هەزار و 171 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لەکاتێکدا شەوی یەکشەممە هەر بیتکۆینێک بە زیاتر لە 83 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
نیگەرانی لە دروستبوونی شەڕێکی بازرگانیی جیهانی بەهۆی پێناسە گومرگییەکانی ترەمپەوە، هۆکاری ئەو دابەزینە گەورەیەی بیتکۆینە.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان لە دابەزیندان، بەهۆی ئەو دابەزینەوە، لە هەفتەی رابردووەوە قەبارەی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
شرۆڤەی بازاڕەکان لە بووڵتەنی ئابووری