100 دۆلار بە زیاتر لە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر رایگەیاند، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بارودۆخی سیاسی و بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکان کاریگەری لەسەر نرخی دینار هەیە و ناتوانن پێشبینی بکەن نرخەکان لە چەند کاژێری داهاتوو دا چەند دەبێت، چونکە بەردەوام گۆڕانکاری لە نرخی دینار دەبێت. 
 
سەبارەت بە نرخی دراوەکانی وەک لیرەی تورکی و سووری و تمەنی ئێرانی، حاجی سابیر باواجی رایگەیاند، 100 دۆلار بە 3250 لیرە تورکی و بە یەک ملیۆن و 500 لیرەی سووری شەش ملیۆن و 150 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
دوای 10ـی نیسانی 2024ـەوە بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 146 هەزار دینار دابەزی.