لە هۆنگ کۆنگ خۆپێشاندەران رێوڕەسمەکانی سەری ساڵیان تێکدا
رووداو - هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکانی هۆنگ کۆنگ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەراندا دروستبوو. ئەوەش بووە هۆی تێکچوونی رێوڕەسمەکانی سەری ساڵ.
پۆلیس لەڕێگەی بەکارهێنانی گازی فرێمسکرێژەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا. خۆپیشاندەران چەندین درووشمیان دژ بە حکومەت دەگوتەوە. بەهۆی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانەوە لە ناوچەی ڤیکتۆریا هاربەر، گەشتیاران و ئەوانەی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی سەری ساڵ چووبوونە ناوچەکەوە بڵاوەیان لێکرد.
ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی هۆنگ کۆنگی گرتووەتەوە، ئەوەش دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک کە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە پەکین بەسەر هۆنگ کۆنگەوە.