زریان و لافاوەکەی ئەمریکا تیمساح بەنێو شارەکاندا بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەم هەفتەیە زریان و باهۆزێکی زۆر بەهێز چەند ناوچەیەکی ئەمریکای گرتەوە، لافاوی دروستکرد و بەشێک لە ماڵەکان پڕبوون لە ئاو. لە هەمووی سامناکتر بڵاوبوونەوەی تیمساحەکان بوو کە لەگەڵ لافاو هاتبوونە نێو شارەکان.
لە شاری سلیدێل لە لیوزیانا تیمساحێک پەلاماری پیاوێکی 71 ساڵیداوە داوە و کوشتوویەتی. لە شەقامەکانی ئەو شارەدا بە ئاشکرا تیمساح دەبینرێن کە لەگەڵ ئاودا خلۆر دەبوونەوە.
تیمەکانی فریاگوزاری بە هەموو شێوەیەک خەریکن خەڵک لەنێو ئاو و لەبەردەم قوتی تیمساحەکان رزگار دەکەن.
ئەدریانا ، دانیشووی لا پلەیس دەڵێت، "کاژێر 10 شەو بوو، لەناکاو ئاو خۆی کرد بە ماڵەکەماندا، ئێمە ترساین". هەروەها لچێل ئارسینۆو، دانیشتووێکی دیکەی شارەکەیە و دەڵێت، "شتە ماددییەکان نیگەرانیان نەکردووم. دەزانم لە ماوەیەک بەدەستیان دەهێنمەوە، بەڵام ئەوە ئازاری دام کە دەمبینی منداڵەکانم چۆن شەو دەترسان."
ئیدارەی ئەمریکا بە فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی بەرزی ناردە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ رزگارکردنی خەڵک. هەروەها بە دەیان تۆن خۆراکیان بەسەر خەڵکدا دابەشکرد.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی پاسەوانی نیشتیمانی لە لیوزیانا، میسیسیپی، ئەلاباما و تەکساس چالاککراون بۆ پاڵپشتیکردن لە هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن و بوژاندنەوە. دەزگای فێما بە ملیۆنان ژەمە خواردن و لیتر ئاوی ئامادەکردووە، ئەمانە لەگەڵ پێداویستییەکانی دیکە راستەوخۆ دەگەیەندرێن بەو ناوچانە. زیاتر لە 200 مۆلیدەی کارەبامان دابەشکردوون."
ئایدا یەکێکە لە بەهێزترن زریانەکان کە ناوە ناوە لە ناوچە کەناراوییەکانی ئەمریکا دەدات، ئەمجارە ئایدا لە لیوزیانا و میسیسیپی ماڵی سەتان هەزار کەسی ژێرئاوخست، یەک ملیۆن کەسی بێ کارەبا کرد. کۆمپانیای وێلس فۆرگۆ بۆ دڵنیایی دەڵێت بایی 20 ملیار دۆلار زەرەر و زیانی بە خەڵک گەیاندووە.