نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ ئەڵمانیا 10 هەزار پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
داتای نوێ پێشانیدەدەن کە ئەم ساڵ ئەڵمانیا زۆرتر لە ساڵی رابردوو کۆچبەری دیپۆرت کردووەتەوە.
 
لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 10 هەزار کەس نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان یان بۆ وڵاتێکی نێو یەکێتیی ئەوروپا.
 
پار تاوەکو ئەم کاتانە حەوت هەزار و 861 کۆچبەر نێردرابوونەوە؛ ئەمە داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیان.
 
بەپێی ئەو داتایانە, زۆرترین کۆچبەری دیپۆرتکراوە هەڵگری وڵاتینامەی تورکیا بوون؛ واتە خەڵکی باکووری کوردستانیشیان تێدابووە.
 
جگە لەوان کۆچبەری هەڵگری وڵاتینامەی سووریش بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا نێردراونەتەوە، چونکە لەوێ داوای مافی پەنابەرییان کردووە.