ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر چەند پێگەیەکی داعش لە سۆماڵ

 ساتی فڕینی فڕۆکەی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی داعش لە سۆماڵیا. وێنە: AP
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی داعش لە سۆماڵ و ژمارەیەک چەکدار کوژران و بریندار بوون.
 
فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا تایبەت بە ئەفریقا- ئەفریکۆم رایگەیاند، "رۆژی شەممە، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بنکە و پێگەیەکی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سۆماڵ و ژمارەیەک چەکداریش کوژران".
 
هێرشەکان ناوچەی "پۆرتلاند"ـی باکووری رۆژهەڵاتی سۆماڵیان گرتووەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و برینداربوون.
 
لە شوباتی ئەمساڵ و لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ؛ ئەفریکۆم چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە چەند پێگەیەکی داعش لە سۆماڵ و ژمارەیەک چەکدار لە نێویاندا سەرکردەیەکی دیاری داعش کوژران.
 
لە 1991ـوە شەڕی نێوخۆیی لە سۆماڵ هەڵگیرساوە و بەردەوام حکومەت رووبەڕووی هێرش و هەڕەشەی گرووپە چەکدارە ئیسلامییەکان بووەتەوە.
 
لە 2006 دا " بزووتنەوەی شەباب"ـی جیهادی راگەیێندرا و لە 2012 بەیعەتی دایە رێکخراوی قاعیدە.
 
لە پێنج ساڵی رابردوودا و بە دیاریکراوی لە ناوچەی پۆرتلاندی سۆماڵ، رێکخراوی داعش گەشەی کردووە و بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ژمارەی لایەنگرانی لە زیادبووندان.
 
فەرماندەیی ئەفریکۆم رایگەیاند، "دوا هێرشی هێزە ئاسمانییەکانیان بۆسەر پێگەکانی داعش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی سۆماڵ کراوە."