عێراق و بێلاڕووس هاوئاهەنگیی نێوانیان بەهێز دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ 

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە بێلاڕووس.
 
رۆژی 25-12-2024 عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.  
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکە و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا و ئێوارەی دوێنێ گەیشتە بێلاڕووس. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، "سەردانەکە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵاتە". 
 
وەزیری ناوخۆ وێڕای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتاکەی، چاویشی بە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەمنی ئەو وڵاتە دەکەوێت بۆ ئاگاداربوون لە میکانیزمی کارکردنی هێزەکانی پۆلیسی بێلاڕووس و ئەزموونیان. 
 
شەمەری ژمارەیەک مژاری دیکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات، لەوانەش راهێنان بە پسپۆرانی عێراقی لە ئەکادیمیای وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.