دلاوەر ئاژگەیی داوای هاوکاریکردنی پەنابەران لە ئەوروپا دەکات

26-11-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەنابەر یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
رووداو - هەولێر

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و داوای هاوکاریکردنی بۆ پەنابەران کرد. 
 
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ گابریەل مونوئێرا، بەرپرسی دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و کەنداو و هەروەها تاین ڤان وینسن، بەرپرسی دیسکی عێراق لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە "د. دلاوەر ئاژگەیی بەوردی تێڕوانین و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، لەناویاندا پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی خۆپیشاندەران لە عێراق و ئەو بارودۆخەی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دروستبووە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان و قەیرانەکانی پرسی مرۆیی و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان".
 
د. دلاوەر ئاژگەیی دیدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بەو بارودۆخە سیاسییەی ئێستا لە چەند پارێزگایەکی عێراق دروستبووە شیکردنەوە کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشەی چەندین ساڵی رابردوو و جێبەجێنەکردنی دەستوورەوە سەریهەڵداوە، پێی راگەیاندن ''حکومەتی هەرێمی پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق دەکات کە ئەمەش دەکرێت بە چەند قۆناخێکی جیاجیا کاری لەسەر بکرێت".
 
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت "پرسی بودجە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، هەروەها ئاساییکردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران باسی لێوەکرا"، لەم بارەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا پەیام و دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا.
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەدا داوای کرد کە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتیی ئەوروپا ھاوکاری بنەڕەتی بگەیەنن بە ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لەگەڵ ئاسانکاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان. 
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوای زیندووکردنەوەی لیژنە تایبەتییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و عێراق بە بەشداری نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم لیژنە و کۆمیتەکانی نێوان هەردوولا کرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا