رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، چەندین دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک، شا و سەرکردەی وڵاتانی جیهان هەبوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس، چاوم بە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەم[ی فەرەنسا] کەوت."
هەر لەو بۆنەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، ئەمیری قەتەر و چەندین سەرۆک و سەرکردەی دیکەی جیهان دیداری هەبوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیاتر لە 85 سەرکردەی دیکەی جیهان بەشدارییان لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی پاریس کرد.