وەزیری هاریکاریی ئابووریی ئەڵمانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانتان دەبین
رووداو دیجیتاڵ
پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ئه‌ڵمانيا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلين له‌گه‌ڵ سڤينيا شوولتز، وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شنگال و ئێزدییان و ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، تاوتوێ كران.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا گوتی وەزارەتی هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا یەکێکە لە وەزارەتە هەرە گرنگەکان کە تائێستا لە چەندین ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکاریی پێشکێش کردووە، لەوانە لە دابینکردنی ئاو، هاوکاریی تەندروستی و هاوکاریی دیکەی مرۆیی.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵيى خۆى به ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێوان ئه‌ڵمانيا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا.
سڤينيا شوولتز، به‌رده‌واميى پشتگيرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه پێويستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و راهێنان له بواره جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ رێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەیدا بۆ ئەڵمانیا، جگە لەو کۆبوونەوەیە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا دەبێت، ئێوارەی ئەمڕۆش کۆبوونەوەی لووتکە دەبێت لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئۆڵاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا.
پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیادا هەیە. ئەڵمانیا لە کاتی شەڕی دژی داعشدا پاڵپشتی زۆری هەرێمی کوردستانی کرد. چەکی میلان یەکێک لەو چەکە کاریگەرانە بوو کە ئەڵمانیا رادەستی پێشمەرگەی کرد بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش. هەروەها ئەڵمانیا دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش بە ئاراستەی باشووری کوردستان لە هاوینی 2014ـدا راوێژکاری سەربازی ناردە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و، ساڵی 2016 نزیکەی 160 راوێژکاری سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوون.