بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە

رووداو - قامیشلۆ

بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە بەجۆرێک هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە 580 لیرەی سووریی مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش خەڵکی نیگەران کردووە. 

خاوەنی نووسینگەیەکی گۆڕینەوەی دراو لە قامشلۆ رایدەگەیەنێت، چارەسەری دابەزینی بەهای لیرەی سووری لەلای بانکی ناوەندییە.

هاوڵاتییەکیش دەڵێ، بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە ژیانی رۆژانەیان بەسەختی بەڕێدەکەن و تەنیا خەڵکی هەژار باجی ئەو دۆخە دەدات.