ئێدوارد سنۆودن: تاوەکو ئێستاش خزمەتی NSA دەكەم
رووداو – the australian
سنۆودن دوای ئاشكراكردنی نهێنیەكانی ئاژانسەكە, كە بوونە هۆی پێداچوونەوەی سیاسەتەكانی چاودێری ئەمریكا، گوتی " ئەو كارەكەی بەتەواوەتی بەئەنجام گەیاندووە" و بەڕای خۆیشی، ئێستاش خزمەتی NSA دەکات.
ئێدوارد سنۆودن، كارمەندی پێشوی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی NAS بە واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە، کە ئەو زۆر دڵخۆشبووە بەوەی رۆژنامەوانان توانیویانە چیرۆكی سیخوڕیكردنی حكومەت بەسەر ئینتەرنێت و مۆبایلەكانیانەوە بڵاوبكەنەوە، "بەلایەنی منەوە كارەكەم دەمێكە بەئەنجام گەیشتووە" و دەشڵێ "من براوەبووم".
سنۆودن هەروەها بە واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە، "من نەمویستووە كۆمەڵگا بگۆڕم. من ویستم كۆمەڵگا خۆی هەڵبژێرێت ئایا ئەوان دەیانەوێت خۆیان بگۆڕن یان نا". ئەو زانیارییانەی، كە سنۆودن دزەی پێكردن دەربارەی NSA، بوونە هۆی توڕەكردنی گەلانی جیهان.
لەم بارەیەشەوە باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا رۆژی هەینی رایگەیاند، كە ئەو لەسەر هەندێك گۆڕانكاری لە NSA، كە تایبەت دەبن بە سیخوڕیكردن لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان رازی دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەكو نهێنی تایبەتی كەسی بپارێزرێت.
ئەو رۆژنامەوانەی، كە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سنۆودندا ئەنجامداوە دەڵێت، كە ئەو كەسێكی لەسەرخۆبووە و لەماوەی دوو رۆژدا ئاخاوتنیان كردووە و بەردەوامیش بەدەم قسەكردنەوە ئایسكرێم و بەرگەر و پاستای رووسییان خواردووە.
سنۆودن لە مانگی تەمموزی رابردوو لەلایەن وەزارەتی دادەوە رووبەڕووی تاوانی سیخوڕیكردن و دزینی زانیارییەكانی حكومەت بووەوە و رووسیاش مافی پەنابەری کاتی پێبەخشیوە.
سنۆودن، كە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، گوتی "من بێ وەفا نەبووم بەرامبەر بە ئەمریكا".
ئێدوارد سنۆودن هەروەها گوتویەتی، "من نامەوێت NSA لەناوبەرم، بەڵكو من كاردەكەم تاوەكو چاكسازی تێدا بكەم، من تاوەکو ئێستاش بۆ NSA كاردەكەم، ئەوانیش تاكە كەسن، كە نابینن من كار بۆ ئەوان دەكەم".