حكومەتی میسر ئیخوان موسلیمین دەخاتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە
رووداو- عەرەبییە
حكومەتە كاتییەكەی میسر كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی دەناسێنێ، ئەمە لەكاتێكدا ئەو كۆمەڵەیە لە دوایین هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا زۆرترین رێژەی دەنگەكانی بەدەستهێنابوو.
ئەحمەد بەرعی، وەزیری كۆمەڵایەتی میسر رایگەیاند، كە حكومەت لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی وەكو رێكخراوێكی تیرۆرستی دەناسێنێ.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی ئاسمانی، بەرعی گوتی "پێویستە رەوشی بزووتنەوە سیاسییەكان وەكو "6 ئەپریل"و ئەوانی دیكە لە میسر باشتر بكرێت بۆ ئەوەی كارەساتی دیكەی وەك ئەوەی ئیخوان دووبارە نەبنەوە".
لە لایەكی دیكەوە سێشەممەی رابردوو دادگا دانیشتنی خۆی دواخست، كە تایبەت بوو بە سكاڵای ئەندام پەرلەمانی پێشوو حەمدی فەخرانی تایبەت بەوەی هەردوو رێكخراوی ئیخوانی قەدەخەكراو و بزووتنەوەی حەماس بخرێنە لیستی تیرۆرەوە، دانیشتنەكە بۆ 17-12 دواخرا بە مەبەستی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەكان.
دوای گرژی و ناڕەزایەتییەكان دژی دەسەڵاتی ئیخوان لە میسر، 3/7/2013 عەبدولفەتاح ئەلسیسی، وەزیری بەرگری میسر، بەهۆی تەواو بوونی مۆڵەتە 48 كاژێرییەكەی سوپا و نەگەیشتن بە سازانێكی نیشتیمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات، محەممەد مورسی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسری لەسەر كار لابرد و عەدلی مەنسووری سەرۆكی دادگای باڵای دەستووری لە جێگەكەی دانا. دوای ئەم گۆڕانكارییانەش گرژییەكانی ئەو وڵاتە لەنێوان یاران و نەیارانی مورسی لەلایەك و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەلایەكی دیكەوە رووی لەزیادبوون كردو بە سەدان هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.