بەوێنە؛ زریانەکەی هاوایی بەردەوامە

رووداو-هەولێر

لەگەڵ ئەوەدا کە رۆژی هەینی خێرایی زریانەکەی هاوایی کەمیکرد، بەڵام هێشتا هەر بەردەوامە و ئەگەری بەهێزبوونەوەی لەئارادایە. 

خێرایی و تووندیی زریانەکە لە دوورگەکانی سەر بە هاوایی زیاترە و جگە لە رەشەبا بارینی بارانیشی لەگەڵە و ئەمەش مەترسیی بۆ سەر دانیشتووان دروستکردووە و ژمارەیەکی زۆر خێزان ماڵەکانیان جێهێشتووە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 2 هەزار کەس بەهۆی زریانەکەوە ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و لە شێڵتەرەکان نیشتەجێ کراون. 



ئێستا مەترسیی زۆر لە سەر دوورگەی بیگ ئایلەند و شارۆچکەی هیلۆ هەیە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 43 هەزار کەسە و مەترسیی لافاو و رۆچوونی زەوییان لەسەرە. 


دامەزراوەی نیشتیمانیی کەشوهەوا زریانەکەی لە پلەبەندیی یەکەمدا وەسفکردووە کە خێراییەکەی لە نێوان 120 بۆ 150 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدایە.