رووداو دیجیتاڵ
رووسیا بڕیاری دا هەر رێکخراوێک بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی بکات، ناوی دەخاتە لیستی رەشی گرووپە توندڕۆ و تیرۆرستییەکان.
دامەزراوەی رۆزفینمۆنیتەرینگ، کە دەسەڵاتی سڕکردنی هەژمارە بانکییەکانی رووسیای هەیە، ئەو شتەی کە خۆی بە "بزووتنەوەی هاوڕەگەزخوازان" ناودەبات، خستە لیستەکەوە.
نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو، دادگەی باڵای رووسیا ئەوانەی بانگەشەی هاوڕەگەزخوازیی دەکەن بە "تووندڕۆ" پۆڵێنی کردن و چالاکیەکانیانی لە سەرانسەری وڵات قەدەخەکردن.
لەو کاتەوەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر رووسیا دەستی بە هێرشی سەر ئۆکراینا کرد، کرێملن گرنگیی بە بەها پارێزگارەکان داوە و شەڕەکەی بە شەڕی دژی رۆژئاوا و بیروباوەڕەکانی نیشانداوە.
رووسیا لە ساڵی 2022 بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی هاورەگەزخوازانی لەنێو کەسانی پێگەیشتوودا قەدەخەکرد، کە ئەوە درێژکردنەوەی یاسایێکی پێشتر بوو بۆ قەدەخەکردنی لە نێو منداڵاندا. بەو بڕیارانە، هەموو لادانێک و ناونانێکی رەگەزی بێجگە لە نێر و مێ قەدەخە کران.
رۆژی چوارشەممە، دادگەیەکی رووسیا داوایکرد دوو کرێکاری هاوڕەگەزخوازی رێستورانتێک بەندبکرێن کە تۆمەتباربوون بە دامەزراندنی "رێکخراوێکی توندڕۆ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ