رووداو دیجیتاڵ
لە هێرشێكی چەکداریدا لە باکووری بۆرکینا فاسۆ لە رۆژئاوای ئەفریقیا، لانیکەم 60 کەسی سڤیل کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکە رۆژی هەینی کراوە، بەڵام لامینا کابۆرێ، داواکاری گشتیی بۆرکینا فاسۆ لە رۆژی دووشەممە 24-04-2023 ئاشکرای کرد و گوتی، هێرشەکە لە گوندێك بەناوی "کارما" لە باکووری وڵات لەنزیک سنووری مالی کراوە.
لەنێوان بۆرکینا فاسۆ و مالی زیاتر لە 1300 کیلۆمەتر سنوور هەیە؛ ئەو وڵاتەی کە بە گرووپە چەکدارە جیاجیاکان ناسراوە و زوو زوو هێرشی چەکداریی تێدا دەکرێت.
لە ساڵی 2012وە گرووپە چەکدارەکان لە بۆرکینا فاسۆ چالاکن و زیاتر لە 40%ی ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کردووە.
حکومەتی بۆرکینا فاسۆ دەڵێت، گرووپە چەکدارەکان پەیوەندییان بە "رێکخراوی قاعیدە و چەکدارانی داعشەوە" هەیە.
سەبارەت بە هێرشەکەی رۆژی هەینی، داواکاری گشتیی بۆرکینا فاسۆ رایگەیاند، "هێرشەکە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کراوە کە جلوبەرگی هێزی سەربازیی فەرمیی وڵاتیان لەبەردا بووە"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.
تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ