بەرازیل؛ کچێکی 18 ساڵ 13 ئایفۆن لە کەرنەڤاڵێکدا دەدزێت و لەنێو شۆرتەکەیدا دەیانشارێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی بەرازیل لە ساوپاولۆ کچێکیان دەستگیرکرد کە 13 مۆبایلی ئایفۆنی لەکاتی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لە خەڵک دزیبوو و لەنێو شۆرتەکەیدا شاردبوویەوە.
 
بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، دوای ئەوەی ئەو کچە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت، هەر لە شوێنی دەستگیرکردنەکەیدا مۆبایلەکان لەنێو شۆرتەکەی دەردەهێنن.
 
کچەکە تەمەنی 18 ساڵە و لەکاتی دەستگیرکردن و پشکنینیدا لەلایەن پۆلیسەوە، زەردەخەنە دەکات و وادیارە گاڵتە بە پۆلیسەکان دەکات.
 
کچەک دوای دەستگیرکردنیشی لەکاتی بردنی بۆ بنکەی پۆلیس گلەیی کردووە و بە پۆلیسەکانی گوتووە، "هێواش کاکە. ئێوە بەم شێوەیە مامەڵە دەکەن و ستەم لەوانی دیکە دەکەن؟"
 
لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەو کەرنەڤاڵەدا لە ساوپاولۆ، بەپێی ئاسایشی گشتیی ئەو شارە، سێ هەزار و 486 رووداوی دزیکردن تۆمارکراون.