وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل ئامانجی لەپێشینەمانە

23-01-2025
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوە بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، پاڵپشتیکردنی ئەوان ئامانجی لەپێشینەیانە. دەشڵێت، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لەدژی حەماس و حیزبوڵڵاش لێکردووە. 
 
چوارشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان کرد. 
 
بروس گوتی، روبیۆ بە نەتەنیاهووی راگەیاند "هێشتنەوەی پاڵپشتیی بەردەوامی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ئامانجی لەپێشینەی سەرۆک ترەمپە". دەشڵێت، وەزیری دەرەوە "پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران (نەتەنیاهوو) کرد بەهۆی سەرکەوتنیان دژی حەماس و حیزبوڵڵا و بەڵێنی کارکردنی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانیشی بۆ ئازادکردنی هەموو ئەو بارمتانەی لە غەززە ماون پێدا". 
 
27ـی تشرینی دووەمی رابردوو ئاگربەستی جەنگی حیزبوڵڵا و لوبنان کرا. 15ـی ئەم مانگەش ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی ئەمریکا، قەتەر و میسر ئاگربەستیان راگەیاند. بە گوێرەی ئاگربەستەکە، 33 بارمتەی ئیسرائیلی و 734 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن. 
 
دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک سزای لەسەر ئەو ئیسرائیلە تووندڕۆیانەی کەرتی رۆژئاوا هەڵگرت کە ئیدارەی پێشوو بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر فەڵەستینییەکان بەسەریدا سەپاندبوونی. 
 
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، جەنگی ئیسرائیل و حەماس بە هێرشی گرووپەکە بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد. رۆژێک دواتر، حیزبوڵڵای لوبنان وەکو پاڵپشتییەک بۆ کەرتی غەززە دەستی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: ئەرشیڤ

پۆلیسی لاتیڤیا کۆچبەرێکی کورد دەکوژێت

ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."