وێنە و ڤیدیۆ.. ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن


رووداو دیجیتاڵ 

گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی دیاسپۆرا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. کورد لە سەرتاسەری ئەورووپاوە چوونەتە ئەو شارە و بە چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری لە ئاهەنگەکەدا دەکەن.
 
ئاهەنگەکە لە کاژێر 14:30 بەکاتی هەولێر و 12:30 بەکاتی ناوەندی ئەورووپا بە فەرمی دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر و 19:00 بەکاتی ناوەندی ئەورووپا بەردەوام دەبێت. 
 
ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کۆڵن دەچنە سەر ستەیج و گۆرانی بۆ بەشدارانی ئاهەنگەکە دەڵێن، لەوانە: شڤان پەروەر، هانی موجتەهیدی، ئەیوب عەلی و نازدار جزیری. 
 
 
 
رووداو بە درێژایی ئاهەنگەکە رووماڵی تایبەت دەکات و پێشکێشکاری بەنێوبانگی رووداو دلبخوین دارا ستەیجی تایبەتی دەبێت. 

 

 

لە ئاهەنگەکەدا بە درووشمی "دڵ بە دڵ و مل بە مل" پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت. 
 

ئاهەنگەکە بە سروودی ئەی رەقیب دەستپێدەکات و کۆمەڵێک گوتار دەخوێندرێنەوە کە بەپێی ریزبەندیی کاتی پێشکەشکردنیان بەمشێوەیەن: عاکیف حەسەن، سەرپەرشتیاری ئاهەنگەکە، شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی، مەهمەت تانریڤەردی، لە جڤاکی کوردی (کوردیشە گمەیندە)، ئیسماعیل کامیل، بەرپرسی کۆنفیدراسیۆنی رەڤەندی کوردستانی.