گەرما رەز و باخەکانی دوورگەیەکی ئیتاڵیای پووکاندووەتەوە و گەشتیاری لێ بڕیوە
رووداو دیجیتاڵ
خاتوو پاتریزیا لە ئەمسەر تاوەکو ئەوسەری رەزەکەی بکات، بە ئاسانی هێشووە ترێییەکی ساخ نادۆزێتەوە، چونکە رەز و باخەکانی دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا بەسەختی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلی گەرما.
خاتوو پاتریزیا لوسیانی، جووتیارە و دەڵێت، "ئێمە ئەو کارە دەکەین لەبەر ئەوەی راهاتووین لەگەڵی، بەڵام پڕە لە ئاڵنگاری."
ساردینیا دوورگەیەکی خاوەن 2000 کیلۆمەتری کەناراوی پڕ لە گەشتیار بووە، لە ساڵی 2022 زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە.
ئێستا بەهۆی پلەی گەرمیی 47ی سیلیزی، چۆڵ بووە لە گەشتیار و تەنانەت خەڵکەکەشی لەو کەشە بێزارن.
گەرماکەی سارینیا بەشێکی بچووکە لەو شەپۆلە گەرمییەی کە زۆربەی ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات لەوەی مانگەکانی تەممووز و ئاب چارەنووسسازن و مەترسی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەکەن.