پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا داوای قەدەخەکردنی منارەی مزگەوت و سەرپۆش دەکات

 رووداو - ئەڵمانیا

پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا کە بە پارتێکی نەژادپەرست ناسراوە دژایەتی خۆی لەبەرامبەر موسڵمانان و جێبەجێکردنی سرووتە ئایینییەکانیان لە وڵاتەکەی راگەیاند.

سەرۆکی ئەو پارتە دەڵێ "ئیسلام بەشێک نییە لە کولتووری ئەڵمانیا" و داواش دەکات منارەی مزگەوتەکان و سەرپۆشی ئافرەتان لە ئەڵمانیا قەدەخەبکرێن.

 لێدوانی سەرۆکی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا کاردانەوەی پارتەکانی دیکەی لێکەوتەوە، بەتایبەتی پارتی سی دی ئۆی دەسەڵاتدار، لەبەرامبەردا ئەو پارتەش داوای کرد هەموو پارتە دیموکراتخوازەکان لە دژی گوتارە نەژادپرستییەکانی ئەو پارتە بوەستنەوە.