جیهان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و چەند پرسێکیان ئاڵوگۆڕ کرد. هاوتا قەتەرییەکەی بانگهێشتی مەسرور بارزانیی بۆ وڵاتەکەی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-01-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، مەسرور بارزانیی بانگهێشتی وڵاتەکەی کردووە.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت بوون بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی سووریا؛ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ