پێشنیازێکی پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ پێدانی ڤیزا: ئەکاونتی داواکاران لە سۆشیاڵ میدیا بپشکنرێن

 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا پێشنیازی کردووە، لەمەودوا هەر کەسێک داوای ڤیزای کرد، ئەکاونتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بپشکندرێن.
 
پۆلیسی ئەڵمانی دەڵێت، ئەمە رێگە لە ئەنجامدانی گەندەڵی لە پێدانی ڤیزادا دەگرێت و ئەوانەی مەترسیشن لەسەر ئاسایشی ئەورووپا دەستنیشان دەکرێن.
 
بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بەڵگەنامەی ئەوەی دابێتە کۆنسوڵخانەیەک کە بۆ بزنس دەچێتە ئەورووپا، بەڵام لە ئەکاونتەکەی دیاربێت کەسەکە ژیانێکی هەژارانەی هەیە، دەردەکەوێت بەڵگەنامەکان ساختە کراون، یان کەسێک پۆستی تووندی بۆ هاندانی تووندوتیژی کردبێت و بیری تووندئاژۆیی هەبێت، دەکرێت داوای ڤیزاکەی رەتبکرێتەوە؛ بەڵام ئەمە هێشتا پێشنیازە و نەبووەتە بڕیار.