ناسا پۆشاکی گەشتی "ئارتیمیس" بۆ سەر مانگ ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ 

لە ڤیدیۆکەدا یەکێک لە نموونەی ئەو پۆشاکانە دەبینن کە کەشتیوانەکانی ناسا دەیکەنە بەریان کاتێک لە ئەیلوولی 2026 دەگەڕێنەوە سەر مانگ.
 
ناسا 228 ملیۆن دۆلاری داوەتە کۆمپانیای ئاکزیۆم سپەیس بۆ دروستکردنی ئەو پۆشاکە.
 
ئێکسۆن لە بۆنەیەک لە ویلایەتی ئەریزۆنا نمایشکرا.
 
ریچارد رۆدس، سەرۆکی تیمی پۆشاکی بۆشایی لە ناسا دەڵێت، "سەرنجی زۆر خراوەتە سەر باشترکردنی جووڵەی پۆشاکەکە. هەندێ جاریش جووڵەی زیاتر کێشی پۆشاکەکە قورس دەکات. بۆیە ئەم پۆشاکە و پۆشاکە راستەقینەکەی قورسترە لە پۆشاکی ئاپۆڵۆ."
 
ئەنجامدانی چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئامانجی سەرەکی گەڕانەوەی ناسایە بۆ سەر مانگ.
 
پۆشاکێک توانای جووڵەی زیاتری هەبێت واتا دەستکەوتی زانستی زیاتر.
 
دەیڤد کۆهین، ئەندازیاری دیدگەیی لە ناسا دەڵێت، "پۆشاکی ئەمجارە توانای جووڵەی زیاتری هەیە، کە هاوکاریمان دەکات بە ئارەزووی خۆمان بسووڕێینەوە، کاتێکی زیاتر لە جووڵە دابین و نموونەی زانستی زیاتر هەڵگرینەوە بەو پێیەی دەستت پێی دەگات."
 
پۆشاکی سەر مانگ لەسەر زەوی کێشی نزیکەی 120 کیلۆگرامە، بەڵام بەهۆی لاوازی هێزی کێشکردنی مانگ، تا کەشتیوانەکان دەگەنە ئەوێ کێشەکەی بۆ خوار 20 کیلۆ دادەبەزێت.
 
ناسا دەڵێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1969 لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاپۆڵۆ 11 لەسەر مانگ نیشتنەوەو لە ئەیلوولی 2026یش لە چوارچێوەی بەرنامەی ئارتیمیس 3 دەگەڕێنەوە سەر مانگ.