نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگیی ئابووری و پەرەپێدان کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
بە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19-2-2023)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە میونشن هێنا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ نیێڵس ئانن، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكاريى ئابوورى و پرۆژه‌كانى ئه‌ڵمانيا له بوارى په‌ره‌پێداندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرايه به‌ر باس و جه‌خت كرايه‌وه لەوەی سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورى له عێراق، گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت به‌رده‌وام بێت و پرۆژه‌ى زياتر و باشتر جێبه‌جێ بكات.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال.
نیێڵس ئانن، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، بەپێی راگەیەندراوەکە دووپاتى كردووەتەوه "گرنگه دۆخى ئه‌منيى شنگال سه‌قامگير بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت هاوكارى بكات و پرۆژه‌ى زياتر له‌وێ ئه‌نجام بدات".
شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە گەورەترین کۆنفرانسی ئاشتی لە جیهان دادەنرێت، کە تێیدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری بەرگری و دەرەوەی وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بەشدارن. لەم کۆنفرانسەدا کە لە 17ـی شوبات دەستیپێکرد و تاوەکو 19ـی شوبات (ئەمڕۆ) بەردەوام دەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان هەبوو.