گەشتکردن بۆسەر رووبار لە رووسیا بەبێ مۆبایل و وایفای

18-08-2020
بژار زوبێر @BBashqaly
بەهۆی قەدەخەی گەشتی دەرەوە، بەشێک لە رووسەکان دەچنە رووبارەکانی وڵاتەکەیان
بەهۆی قەدەخەی گەشتی دەرەوە، بەشێک لە رووسەکان دەچنە رووبارەکانی وڵاتەکەیان
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی دەیبینن، رووبارێکی هەرێمی نیژنی نۆڤگۆردە لە رووسیا. دوای ئەوەی کە بەهۆی کۆرۆنا گەشتەکانی دەرەرەی وڵات قەدەخەکران، خەڵکی رووسیا زیاتر دەچنە ئەو رووبارە و هاوینەهەوارەکانی دیکەی نێوخۆی وڵاتەکەیان.
 
بۆ دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵخیی شار، خەڵکی ناوچەکە دێنە سەر ئەو رووبارە و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن. لە قەراخ رووبارەکە، ژمارەیەکی زۆری بەلەم دانراون بۆ ئەوەی گەشتیاران بە درێژایی رووبارەکە گەشت بکەن و دیمەنی دارستان و شاخەکانی هەردوولای ئاوە سازگارەکەی ببینن.
 
ئەلێکساندەر کلیمێنتیێڤ، گەشتیارە و باس لەوە دەکات، "ئێمە هێندە زۆر شوێنی گەشتیارییمان هەیە کە زەحمەتە بتوانی سەردانی هەموویان بکەیت. بەلەمەکان ئازادیت پێدەبەخشن. پێویست بەوە ناکات جانتای قورس لە پشتت بدەی و بەسەر شاخەکان بکەوی. دیمەنی دەوروبەرت بەردەوام دەگۆڕێت. دواتر ئاگر دەکەیتەوە و دادەنیشی، قسە دەکەی و پشوو دەدەیت".
 
ئەو گەشتیارە رووسیانەی سەردانی رووبارەکە دەکەن، دەڵێن خەمی ئەوەیان نییە کە ناتوانن بە فڕۆکە گەشت بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان بکەن. 
 
گەشتیارەکان لەنزیک رووبارەکە دەخۆن، دەخۆنەوە و دەخەون، هەندێکیان بە هەفتە دەمێننەوە. هەروەها مۆبایلەکانیان دادەخەن و بەتەواوی خۆیان بە چێژوەرگرتن لە سرووشتەوە سەرقاڵ دەکەن. 
 
ناتالیا گەشتیارێکی دیکەیە و بۆ بەسەربردنی بەشێک لە کاتەکانی چووەتە رووبارەکەی هەرێمی نیژنی نۆڤگۆردە، دەڵێت "ئەم گەشتانە بەوانەی دەرەوەی وڵات بەراورد ناکرێن، چونکە ئێمە لێرە لە سرووشت نزیکتر دەبینەوە. ئێمە خۆمان لە هەموو شتێک پاک دەکەینەوە. هیچ تەلەفۆنێکمان پێ نییە، وایفایمان نییە، تەنیا پشوو وەردەگرین. تەماشای ئاسمان دەکەین، ئەستێرەکان دەژمێرین و دیمەنە زۆر جوانەکان دەبینین".
 
تێچووی یەک رۆژ گەشتکردن بۆ ئەو رووباڕە، 90 دۆلاری ئەمریکییە. کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاریی رووسیا ئاماژە بەوە دەکەن تەواوی کوخ و بەلەمەکانی رووبارەکە لەلایەن گەشتیارانەوە گیراون، ئەوەش لەبەرئەوەی رووسەکان ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن و لە بری ئەوە، روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی نێوخۆی وڵاتەکەیان دەکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا