رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، لە هێرشێکدا لە هۆڵێكی لەشجوانیی شاری دویسبۆرگ لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ژمارەیەک کەس بریندار بوون.
پۆلیس داوای لە خەڵکی شارەکە کردووە، نزیکی شوێنی رووداوەکە نەکەون. زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا گوتی، لە هێرشەکەدا چوار کەس بە چەقۆ بریندارکراون و برینی بەشێک لەوانیش سەختە.
پۆلیسی شاری دویسبۆرگ باسی لەوە کردووە، ژمارەیەکی زۆری هێزەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و میدیای ئەو وڵاتەش دەڵێت، هێرشکارەکە رایکردووە.
بریندارەکان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە هۆڵی لەشجوانییەکەدا دەستیپێکردووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، کاژێر 5:40 خولەکی ئێوارە بە کاتی دویسبۆرگ، واتە 4:40 خولەکی ئێوارە بەکاتی هەولێر، لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ