نێچیرڤان بارزانی و كايا كالاس جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیستۆنیا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە میونشن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه، 18-2-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كايا كالاس، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيستۆنيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا، رۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان باس كرا و، تيشكيان خسته سەر دۆخى ئه‌منی و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به بايه‌خه‌وه باس له سه‌ردانى ناوه‌ڕاستى مانگى رابردووى سه‌رۆك ئالار كاريس، سه‌رۆکكۆمارى ئيستۆنيا و شاندى ياوه‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى له هه‌ولێر كرا. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى رۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنياى له هه‌رێمى كوردستان كرد. "
گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئۆكرايينا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئیستۆنیا، وڵاتێکی بچووکی باکووری رۆژهەڵاتی ئەوروپایە و ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیۆن و 331 هەزار کەسە.
ئیستۆنیا لە ساڵی 2014 بووە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و یەکەیەکی سوپای ئەو وڵاتە کە لە 110 سەرباز و راوێژکار پێکهاتووە لە هەولێرن و ئەرکیان پاراستنی بنکە سەربازییەکان و وەڵامدانەوەی خێرایە.