رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی سەلامەتیی نیشتمانیی رێگەوبانی نایجیریا رایگەیاند، لە نێوەڕاستی وڵات تەنکەرێک دوای وەرگەڕانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، کومار تسوکوام، بەرپرسی دەسەڵاتی سەلامەتیی نیشتمانیی رێگەوبانی نایجیریا رایگەیاند، "تەقینەوەکە لە هەرێمی نایجەر لە نێوەڕاستی وڵاتەکەدا روویداوە. تانکەرەکە وەرگەڕاوە و نەوتی لێ رژاوە، خەڵکەکە ویستوویانە نەوتەکە کۆ بکەنەوە و لەو کاتەدا تانکەرەکە تەقیوەتەوە و 70 کەس گیانیان لەدەستداوە."
بە گوێرەی بەرپرسانی نایجیریا، تانکەرەکە نزیکەی 60 هەزار لیتر سووتەمەنی تێدابووە.
رۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی رابردووش، پۆلیسی نایجیریا رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕان دواتر تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی، 153 کەس گیانیان لەدەستدا و 100ـی دیکەش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی خەڵکەکەش بە هەمان شێوەی رووداوەکەی ئەمڕۆ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ