وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە میونشن کۆبوونەوە و هاوڕابوون لەوەی پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وەزیرە فەرەنسییەکە لە گوتەکانیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.
پاشينوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 17-2-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له‌گه‌ڵ ستێفان سێژوورنێ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌گه‌رى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى و هاوڕا بوون له‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بدرێت و بارى مرۆيى له غه‌ززه و گه‌ياندنى يارمه‌تى بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگيرێت."
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى دێرينى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و بەتایبەتی ستايشى بۆ رۆڵى سه‌رۆك (ئیمانوێل) ماكرۆن ده‌ربڕى. هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "لاى خۆيه‌وه سێژوورنێش دووپاتى كرده‌وه کە وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."
هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە. لە مانگی ئابی 2014 ، کاتێک چەکدارانی داعش مەترسی بوون لەسەر هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیاری دا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پێکبهێنێت، کە پاش ئەمریکا وەک هێزی یەکەم، فەرەنسا بووە هێزی دووەمی ئەم هاوپەیمانێتییە و تائێستاش بەردەوامە.
هەروەها لەدوای گشت‌پرسیی سەربەخۆیی ساڵی 2017، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا هاتە سەر هێڵ و گەورەترین گورزی کاریگەری لەو گەمارۆیەدا کە خرابووە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوکاتە لە کۆشکی ئێلیزێ، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کرد، پاشان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەگەڵیاندا سازدا و بەهەموو جیهانی گوت: ئێمە هەرێمێکی کوردستانی بەهێزمان لەنێو عێراقێکی یەکگرتوودا دەوێت.