ئەڵمانیا بۆ ئەوانەی داوای مافی مانەوەی کار دەکەن: دەبێت مووچەی ساڵانەتان بگاتە 50 هەزار دۆلار

18-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڵمانیا دەڵێت، ئەوەی داوای مافی مانەوەی کار (یان کارتی شین) بکات، دەبێت مووچەکەی ساڵانە بگاتە نزیکەی 50 هەزار دۆلار.
 
لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەورووپا شتێک هەیە پێی دەڵێن (کارتی شین)، کە مافی مانەوە و کارکردنە بۆ کەسانی شارەزا لە بوارێکدا، کە لە یەکێتیی ئەورووپا پێویستیان بە شارەزاییەکەی هەیە.
 
هەر وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا ئازادە لە دانانی مەرجەکانی پێدانی کارتی شین. تاوەکو ئێستا لە ئەڵمانیا کەسێک دەیتوانی ئەو کارتە وەربگرێت کە ئۆفەرێکی کارکردنی لە ئەڵمانیا بۆ هاتبێت کە مووچەی ساڵانەی بگاتە 43 هەزار و 759 یۆرۆ.
 
لەمەودوا ئەوە نامێنێت و دەبێت کەسی داواکار ئۆفەرێکی هەبێت کە مووچەی ساڵانەی بگاتە سەرووی 48 هەزار و 300 یۆرۆ؛ واتە مووچەی مانگانەی بگاتە سەرووی چوار هەزار یۆرۆ.
 
کارتی شین بەوە لە جۆرەکانی دیکەی مافی مانەوە جیادەکرێتەوە کە دوای ئەوەی وەریدەگریت، ئازادیت لە گۆڕینی کارەکەت. هەروەها هێنانی ئەندامانی خێزان بۆ ئەو وڵاتە و وەرگرتنی وڵاتینامەی ئەورووپییش ئاسانتر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئێڵۆن مەسک، لە رێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی AfD دەکات. وێنە: AFP

پارتی دژە کۆچبەری AfD بە پشتیوانیی ئیلۆن مەسک لە ئەڵمانیا دەدرەوشێتەوە

هەموو پارتەکانی دیکەی ئەڵمانیا پارتی راستڕۆی تووندڕۆی AfD بە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر دیموکراسی دەزانن، بەڵام ئەو پارتە دژە کۆچبەرە، دۆستێکی بەهێزی لە دەرەوە هەیە، ئەویش ئیلۆن مەسکە، دەنگە دلێرەکەی تیمەکەی ترەمپ.