رووداو دیجیتاڵ
سوێد لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە رێوشوێنی تووندتری بۆ پێدانی وڵاتینامە گرتووەتەبەر؛ بەو هۆیەشەوە وەکو لە داتاکانی فەرمانگەی کۆچبەریی سوێد دەردەکەوێت، ساڵی 2024 خەڵکێکی کەمتر بەراورد بە ساڵی 2023 وڵاتینامەی سوێدییان وەرگرتووە.
ساڵی 2024، بەگشتی 65 هەزار و 591 کەس بوونەتە خاوەنی وڵاتینامەی سوێدی، ساڵی پێشتر رێژەکە 68 هەزار و 168 کەس بووە. هەروەها ئەوانەش کە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە، لە نزیکەی 17 هەزار کەسەوە دابەزیوە بۆ 15 هەزار و 500 کەس.
بنەمای سەرەکیی رێوشوێنە تووندەکانی سوێد بۆ پێدانی وڵاتینامە ئەوەیە، نابێت کەسەکە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی سوێد دروست بکات. هەروەها ئەوەش چەسپێندراوە، ئەگەر کەسێک وڵاتینامەی لێ وەرگیرایەوە، جارێکی دیکە ناتوانێت وەریبگرێتەوە.
فەرمانگەی کۆچبەریی سوێد رایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی سێی ئەم ساڵەوە رێوشوێنی تووندتر لە سیستمی کۆچبەریدا دەگیرێنەبەر، بۆئەوەی رێگە لەوە بگیرێت کە سیستمی کۆچبەریی سوێدی بە خراپ سوودی لێ وەربگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ