رووداو دیجیتاڵ
لەنێو یەکێتیی ئەورووپا، سویسرا و نەرویج دۆخی کۆچبەران جیاوازە. داتاکانی یەکێتیی ئەورووپا پیشانی دەدەن کە بە درێژایی ساڵی 2024 رێژەی داواکردنی مافی پەنابەری لە یەکێتییەکە، سویسرا و نەرویج بەراورد بە ساڵی 2023، بە رێژەی 12% کەمتر بووەتەوە.
ساڵی 2024 یەک ملیۆن کەس لە یەکێتیی ئەورووپا، سویسرا و نەرویج داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام ساڵێک پێشتر ملیۆنێک و 140 داواکاری پێشکێش کراون.
زۆربەی داواکارییەکانی مافی پەنابەری کە 235 هەزار و 925 داواکارین، لە ئەڵمانیا پێشکێش کراون؛ هەرواش لە ئەڵمانیا رێژەکە 30% بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمی کردووە.
زۆربەی ئەوانەش کە ساڵی رابردوو چوونەتە ئەڵمانیا خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوون. دوای ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئینجا فەرەنسا و بەدوایشیدا ئیتاڵیا زۆرترین ژمارەی داواکاریی پەنابەرییان تۆمار کردووە.
هەنگاریا خراپترین وڵات بووە و بە درێژایی ساڵ تەنیا 29 داواکاریی پەنابەریی وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ